عەبادی دێتە ھەولێر

شاندێكی حكوومەتی ھەرێم پێشوازی لێدەكات

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیستی نەسر، شەوی رابردوو گەیشتە شاری سلێمانی بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی ھەولێر بكات.

پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر 9 سەر لە بەیانی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لە لایەن شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێ بكرێت".

گوتیشی: "حەیدەر عەبادی، سەرۆكی لیستی نەسر، بە مەبەستی بانگەشەی ھەڵبژاردن سەردانی شارەكانی كوردستانی كردووە و بڕیاریشە لە ھەولێر لیستەكەی رێورەسمێكی تایبەت بە بانگەشە رێكبخەن و عەبادی لەگەڵ كاندیدانی لیستەكەی كۆببێتەوە".

لەبارەی سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ شارەكانی كوردستان، ئیبراھیم رەشید، وتەبێژی نووسینگەی ھاوپەیمانی نەسری (نصر) لە سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاندبوو: "عەبادی دوو بەڵێنی بۆ ھەرێمی كوردستان پێیە".

پێشتریش عەبادی بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و بانگەشە كردن بۆ لیستەكەی سەردانی چەند شارێكی عێراقی كردووە.

ھ.م