سه‌ركرده بیانییه‌كانی داعش چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌ت" رێكده‌خه‌نه‌وه
مه‌ترسییه‌كانی داعش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستاش گومان له چاره‌نووسی سه‌ركرده دیار و كه‌سایه‌تییه بیانییه‌كانی ناو "ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش" هه‌یه، به تایبه‌تیش دوای تێكشكانییان له عێراق و سووریا، زۆرجاریش هه‌واڵی پێچه‌وانه له باره‌ی چاره‌نووسیان بڵاوده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له باره‌ی "غول موراد خهلهمۆڤ"، كه له هێزی تایبه‌تی پۆلیسی تاجیكستان بووه به پله‌ی "عه‌قید" و له ناو میدیاكانیشدا ناسراوه.
خهلهمۆڤ له دایكبووی ساڵی 1975ه و شاره‌زایی شه‌ڕی كۆڵانه، له‌لایه‌ن هێزی "سوات"ی ئه‌مه‌ریكاوه راهێنانی تایبه‌تی پێكراوه، كه به تیپی "ئۆمۆن" بۆ ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ناسراوه.
خهلهمۆڤ له ساڵانی 2003 تاكو 2008، له ئه‌مه‌ریكا راهێنانی تایبه‌تی پێكراوه و له تاجیكستانیش به‌وه ناسراوه، كه هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ریزی یه‌كه‌كانی كۆماندۆزی رووسی "سپیتسناز" راهێنانی كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه بیانییه‌ی داعش، به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئه‌منی نهێنی، به‌شداری له 5 خوولی راهێناندا كردووه له بنكه‌ی "بلاك وۆته‌ر" كه كۆمانپایهكی ئه‌منییه و خاوه‌ن ناوبانگێكی "خراپه".
به‌هۆی ئه‌و كارامه‌ییانه‌ی له راهێنانه‌كان وه‌ریگرتووه، بووه‌ته فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پیاوه‌ی زیاتر كردووه كه چووه‌ته ریزه‌كانی رێكخراوی داعش، چونكه ته‌واوی پلانه ئه‌منییه‌كانی هێزه‌كان ده‌زانێت و شاره‌زایی له‌وه‌ش هه‌یه چۆن پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بیرده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری ره‌وابت، ئێستا خهلهمۆڤ سه‌رقاڵی پێگه‌یاندنی چه‌ند كه‌سێكه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ریزه‌كانی داعش رێكبخه‌نه‌وه و راهێنان به چه‌كدارانی نوێ بكه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راهێنانه‌ی پێشتر له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا وه‌ریگرتووه.
ئێستا خهلهمۆڤ سه‌رقاڵی ده‌سته‌یه‌كی 5 گرووپییه، هه‌ر گرووپێكیش له 5 كه‌س پێكهاتووه، واتا 25 كه‌سن و راهێنانی تایبه‌تیان پێده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش راهێنانه‌كان به چه‌كدارانی نوێی داعش بكه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، كه‌سه‌كانی ناو ئه‌و ده‌سته‌یه، هاووڵاتییانی چه‌ند وڵاتێكی بیانین و تێكه‌ڵن، ته‌نها سێ كه‌سیان عێراقین.
وه‌ك له‌و راپۆرته ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئیستا له ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق و پارێزگای ئه‌نبار جێگیرن و سه‌رقاڵی راهێنانی تایبه‌تن، ئێستاش خهلهمۆڤ شوێنه‌كه‌ی جێهیشتووه و چووه‌ته ناوچه‌ی به‌عاج.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، ئه‌و فه‌رمانده تاجیكستانییه، له شوێنی "لبنیان ره‌جه‌ب سوید" ده‌ستنیشان كراوه، كه وه‌زیری جه‌نگی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه بوو كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشدا" بوون.
راپۆرته‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه، پێده‌چێت زۆربه‌ی سه‌ركرده بیانی و دیاره‌كانی داعش، كه توانای زیندووكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان هه‌یه، له ژیاندا ماون و ده‌ستگیرنه‌كراون، دیارترینیشیان، غول موراد خهلهمۆڤ، ئه‌بو سلێمانی ئه‌مه‌ریكی (قاچی چه‌پی له‌ده‌ستداوه)، ئه‌بو عه‌بد كوردی، ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای عێراق بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌بو عائیشه موهاجیر، به‌رپرسی عه‌ره‌به موهاجیره‌كانی ناو داعشه.
رێكخراوی داعش، له 10ی حوزه‌یرانی 2014، مووسڵی به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك له ژێر ده‌ستی سوپای عێراق ده‌رهێنا و دواتریش خه‌لافه‌تی داعشی له عێراق و سووریا راگه‌یاند، دوای سێ ساڵ و پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، توانرا رێكخراوه‌كه تێكبشكێنرێت و "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش‌یش" له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام ئێستا راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رێكخراوه‌كه دووباره سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه.
ا. م