كریستیانۆ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن رۆژێكی ڕه‌شی تێپه‌ڕاند
بایرن دۆڕا، به‌ڵام كریستیانۆی ون كرد
یانه‌ی بایرن میونشن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی ریال مه‌درید دۆڕا، به‌ڵام له راگرتنی كریستیانۆ سه‌ركه‌وتوو بوو، رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیاش نووسیویه‌تی: بایرن كریستیانۆی ون كرد و ریكۆردهكهشی وه‌ستاند.
كریستیانۆ پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی، 11 یاری بوو له‌سه‌ریه‌ك له چامپیۆنزلیگ گۆڵی ده‌كرد، به‌ڵام له‌و یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن گۆڵ بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه به 15 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی گرتووه، نزیكترین ركابه‌ری محه‌مه‌د سه‌ڵاحه كه به 11 گۆڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.