زێدان و پێرێز له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌ستێره‌یه‌ك رێككه‌وتن
"رۆیشتنی ئه‌ستێره‌یه‌ك له ریال مه‌درید یه‌كلایی بووه‌وه"
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له ریال مه‌درید دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه زێدان و پێرێز له‌سه‌ر فرۆشتنی گاریس به‌یل رێككه‌وتوون.
ریال مه‌درید له دوایی یاری خۆی بۆ چواره‌مجار له‌م وه‌رزه گاریس به‌یلی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ریز كرد، به‌شداریی به ڤاسكێز، ئیسكۆ، ئاسێنسیۆ، بێنزێما و كۆڤاسیچ كرد، ته‌نانه‌ت زێدان داوای له به‌یل نه‌كرد له یارییه‌كه خۆشی گه‌رم بكات.
گاریس به‌یل له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه به 101 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 33 یاری، ته‌نیا به‌شداریی له 22 یاری كردووه، له چامپیۆنزلیگیش له كۆی 11 یاری ته‌نیا به‌شداری له 5 یاری كردووه و یه‌ك گۆڵیشی تۆمار كردووه.
.jpg)