هانده‌رانی ئه‌ڵمانیا هه‌واڵێكی ناخۆشیان له‌ باره‌ی پێكانه‌ی بواتینگ پێگه‌یشت

بواتینگ له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ دایه‌

جیرۆم بواتینگ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تووشی هات، مەترسی بەشداری نەكردنی لە مۆندیالی 2018ی لەسەرە.

جیرۆم بواتنینگی بەرگریكاری یانە بایرن میونشن و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید لە خولەكی 34 بەھۆی پێكانەوە یاریگای جیێھێشت و یاری بۆ تەواو نەكرا.

رۆژنامەكانی بێڵد و كیكەری ئه‌ڵمانیا بڵاویان كردەوە كه‌ بواتینگ 4 تا 6 ھەفتەی پێویستە بۆئەوەی بگەڕێتەوە یاریكردن.

ھەمان سەرچاوە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئەگەر ھات و پێكانەكەی پێویستی بە نەشتەرگەریی بێت ئه‌وا بواتنینگ ناتوانێت لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری لە مۆندیالی 2018  رووسیا بكات.