به ڤيديۆ.. به هۆى مه‌ستبوونى شوفێرێكه‌وه كۆرپه‌يه‌كى ساوا و 3 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سى ديكه بريندار بوون
به مه‌ستى ئۆتۆمبێلى لێخوڕيوه و كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه و له به‌رزه پردى شۆڕش كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
منداڵێكى ساوا و دايكى و دوو كه‌سى ديكه له ناو تاكسييه‌ك بوون و له رووداوێكى هاتوچۆدا گيانيان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سى ديكه بريندار بوون. دواى ئه‌وه‌ى شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه به مه‌ستى ئۆتۆمبێلى لێخوڕيوه و كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆى هەولێر، فازڵ حاجى، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكرده‌وه، به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 60مه‌تری له‌سه‌ر به‌رزه پردی شۆڕش ئۆتۆمبێلێكی تاكسی كه جگه له‌شوفێر 5 سه‌رنشینی تێدابوو كه یه‌كیان ئافره‌تێك بوو له‌گه‌ڵ منداڵێكى شيره خۆره له‌گه‌ڵ سێ سه‌رنشينى ديكه‌ى به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب به هۆى تيژرۆييه‌وه و لێخوڕين له ژێر كاريگه‌رى مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كانه‌وه كۆنترۆڵى له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به‌راگری به‌رزه پرده‌كه و له دوای ئه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه ئاگری گرت.
گوتيشى: له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه 4 سه‌رنیشن گیانیان له‌ده‌ستدا كه له نێوانیان ژن ومنداڵه‌كه بوون، كه هاوسه‌ر و منداڵی شوفێره‌كه بوون. هه‌روه‌ها دوو له سه‌رنشينه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به‌كانيش گيانيان له‌ده‌ستدا. شوفێره‌كه و سه‌رنشينێكى ديكه‌ى عه‌ره‌ب به سه‌ختى بريندار بوون و به‌شێكى زۆرى جه‌سته‌يان سووتاوه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، زيانێكى ماددى زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و رێگا‌و بانه‌كه كه‌وتووه.
وته‌بێژى پۆليسى هاتوچۆ ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه هۆكارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه خواردنه‌وه‌ى كهول و مه‌ستبوون بووه.