ديپلۆماتکاران: حكوومه‌تی عێراق كه‌شێكی تایه‌فه‌گه‌ری خوولقاندووه
"پێچه‌وانه‌ی خواستی هاووڵاتیانی عێراق هه‌نگاوی ناوه"
K24 - واشنتن:
به نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین خوولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ديپلۆماتکارانی پێشووی عێراق لە واشنتۆن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه له سیاسییه‌ت و سیستمی حوكمڕانی عێراق ده‌گرن، به‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی خواستی هاووڵاتیانی عێراق هه‌نگاوی ناوه‌و زیاتر كه‌شی تایه‌فه‌گه‌ری خوولقاندووه، نه‌ك هێنانه‌دی خواسته‌كانی هاووڵاتیان.
ڕەند ئەڵڕەحيم، باڵيۆزی پێشووی عيراق لە واشنتۆن، لەئێستاوە بێ ئومێدە لەوەی هەڵبژاردن و حکوومەتی داهاتوو لە عێراق, رەوشی وڵاتەکە چارەسەر بکات و ده‌ڵێت: "داخوازی دەنگدەران حکوومەتێکە دووربێ لە تايفەگەری، ميللەت داوای پەيڕەوکردنی سياسەتێکی مەدەنيانە دەکه‌ن، ئەگەرچی من گومانم هەيە ئەمە بۆ خەڵک بێتەدی، بەڵام دڵنيام لەوەی کە ناڕازي بوونێکی زۆری ميللەت هەيە لەم شێوازە ناڕەوايەی حوکمڕانی کە لە عێراق پيادە دەکرێت".
(فەيسەڵ ئەستەربادی، باڵيۆزی پێشووی عيراق لە نەتەوە يەکگرتووەکان, ده‌ڵێت: "ئەزموونی حوکمڕانی و سياسەتکردن لە عێراق لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێنەوە تا ئێستا نموونەيێکی زۆر سەقەت و خراپ بووە وئەوانەی عيراقيان بەڕێوەبردووە شکستيان بە وڵات هێناوە و لە کارەسات وگەندەڵی زياتر هيچی تريان نەکردووە".
ئەم ديپلۆماتکارانە و چەند بەرپرسێکی ئەمريکی و چاودێرانی سياسی لە واشنتۆن هەموويان لەسەر ئەوە کۆکن، ئەگەر ئەمريکا لە ئێستاوە کەشتيێکی ڕزگارکەر بۆخۆی ئامادە نەکات ئەوا سياسەت و بەرژەوەنديەکانی لە عيراق و ناوچەکەدا نوقمی لافاوی ئەجێنداکانی وڵاتانی دیكه دەبێت بەتايبەتی ئێران.
ا. م