له ناوچه كوردستانییه ئاسته‌نگ بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی كاندیدانی كورد درووست ده‌كرێت
به‌هۆی له‌ده‌ستدانی 50 ملیۆن و نه‌بوونی یه‌كده‌نگی ناتوانن بایكۆتیش بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له هه‌فته‌ی دووه‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئاسته‌نگ بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كان دروست ده‌كرێت. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به گوێره‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان, هەر لایەنێکی سیاسی بایکۆتی هەڵبژاردن بکات ئەو 50 ملیۆن دینارەی كه له لای کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داناوه، بۆی ناگەڕێندرێته‌وه.
لایەنە کوردستانیەکانیش ناتوانن بە ئازادی لە ناوچە کوردستانیيەکان بانگەشە بکەن, هۆکارەکەشی بۆ نه‌بوونی كۆده‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له درووستكردنی یه‌ك لیستی كوردی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
تا دێت بانگەشەی هەڵبژاردن گەرم دەبێت، لە ناوچە کوردستانیەکان ئاستەنگ بۆ لایەنە سياسيةكانى کوردستان دروست بووە كه ناتوانن بە ئازادی بانگەشە بکەن , بةلام تا ايستا لایەنە سیاسیەکان بریاری بایکۆتیان نەداوە.حزبی شیوعی دەڵێت بژاردەی بایکۆت پێوستی بە کۆدەنگی هەیە وەک چۆن بۆ یەک لیستی نەکرا بۆ بایکۆتیش ئەستەمە .
یەکێتی و پارتی بە ئاشکرا رایانگەیاندووە لە ناوچە کوردستانيیەکان ئاستەنگ بۆ بانگەشە دروست بووە، هیچ لایەنێکیش هەڕەشەی بایکۆتی نەکردووە پێشناچێت کەس بایکۆت بکات, چونكه دوو هۆکاری هەیە یەکەم لایەنەکان یەک دەنگ نین و ئەوی دیکەش ئەم هه‌ڵبژاردنه زه‌مینه‌سازییه‌كی باشه بۆ هەڵبژاردنی داهاتووى پەرلەمانی کوردستان.