هوشیار زێباری: بەغدا ئامادەنییە رێگەکانی نێوان هەرێم و عێراق بکاتەوە
"دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رووبەڕووی نەهامەتی زۆر بوونەتەوە"
K24 - ھەولێر
هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، رێگەکانی نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێنەوە، بەڵام حکومەتی عێڕاق ئامادەنییە ئەو رێگەیانە بکاتەوە.
روونیكردەوە: "ماوەیەكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، ھەموو ئەو رێگەیانەی بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆسەر كوردستان داخرابوون بكرێنەوە و ھاتووچۆ ئاسایی ببێتەوە، بەڵام لایەنی دیكە كە بەغدا ئامادەنییە رێگەكان بكاتەوە".
هوشیار زێباری، گوتیشی: "دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی دەربەدەری و نەهامەتی زۆر بوونەتەوە".