پۆمپیۆ به‌ره‌ی دژه ئێران رێكده‌خاته‌وه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داوای له وڵاتانی كه‌نداو كردووه گه‌مارۆی سه‌ر قه‌ته‌ڕ هه‌ڵبگرن و ریزه‌كانییان یه‌كبخه‌نه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، سعوودیه به نیازه نۆكه‌ندێك له نێوان خۆی و قه‌ته‌ڕ هه‌ڵبكه‌نێت و به یه‌كجاری قه‌ته‌ڕ بكاته دوورگه، په‌یامی پۆمپیۆش ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به ساده‌یی بریتی بووه له : "به‌سه".
رۆژنامه‌كه له زاری گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، خه‌ریكه ئارامی واشنتن له‌و مشتومڕه ناوخۆییه "هه‌رزه‌كارییانه‌ی"ی وڵاتانی كه‌نداو كۆتایی دێت و مایك پۆمپیۆ به عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ی راگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كۆتاییان بێت.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر، له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردووه‌وه ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ بڕیوه و گه‌مارۆی زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریاییان خستووه‌ته سه‌ر، چونكه ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌هێزكردووه و كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی هه‌ر چوار وڵاتی له‌لای خۆی حه‌واندووه‌ته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه، به‌ر له پۆمپیۆ، ریكس تیله‌رسن كه له‌و پۆسته‌دا بووه، هه‌وڵی زۆریداوه كۆتایی به‌و ناكۆكییانه بهێنێت، به‌ڵام بێسوود بووه.
نیویۆرك تایمز، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، سعوودییه‌كان كه به وردی چاودێری هێزی دینامیكی واشنتن ده‌كه‌ن، ده‌یانزانی په‌یوه‌ندییه‌كانی تیله‌رسن و تره‌مپ له ئاستێكی باش‌دا نییه، بۆیه گرنگییان به داواكانی نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئێستا كه پۆمپیۆ له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه دایه، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وتری له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یه و ده‌زانن ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته "جادووییه‌ی" قه‌ته‌ڕ له 11 مانگی رابردوو و سه‌ره‌تای گه‌مارۆكه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تێیدا ملیاران دۆلاری خه‌رج كردووه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی هاتووه‌ته به‌ر و میر ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ كۆبووه‌وه و تێیدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ ده‌وحه ده‌ربڕی.
رۆژنامه‌كه به‌وه كۆتایی به راپۆرته‌كه‌ی هێناوه، كاری له پێشینه‌ی واشنتن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و سه‌قامگیركردنی عێراق و سووریا و له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعشه كه ماون، له‌گه‌ڵ كپكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی یه‌مه‌ن، هیچ له‌وانه‌ش به‌بێ یه‌كده‌نگییه‌كی به‌هێزتری وڵاتانی عه‌ره‌بی نایه‌ته دی.