سعووديه: پشتيوانى سياسه‌تى ئه‌مريكا له دژى ئێران ده‌كه‌ين
ئێران ره‌وشى ناوچه‌كه‌ى هه‌راسان كردووه. حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن پڕ چه‌ك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه, (عادل جوبێر), رايگه‌ياند، رياز پشتيوانى له سياسه‌ته‌كانى ئه‌مريكا له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌كات.
له ميانهى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيدا له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا(مايك پۆمپيۆ), وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه گوتى: "به‌يه‌كه‌وه باسى ئه‌و مهترسيانهمان كرد, كه ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه. به تايبه‌تى لوبنان و سووريا, هه‌روه‌ها باسى پشتيوانى كردنى عێراق و ده‌ست تێوه‌ردانى ئێران له كه‌ناره‌كانى ئه‌فريقا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌يرانى ليبيا كراوون".
(جوبێر) داواشى كرد, "سزاى زياتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێت" و به "پشتيوانى كردن له تيرۆر و ده‌ست تێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى وڵاتانى ديكه" تۆمه‌تبارى كرد.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا, وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا (مايك پۆمپيۆ) گوتى: "سعووديه هاوبه‌شێكى بنه‌ڕه‌تى ئه‌مريكايه. ئێمه له‌گه‌ڵ سعوودييه‌كان هاوڕاين له‌سه‌ر كۆتايهێنان به شه‌ڕى ناوخۆى يه‌مه‌ن و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى بۆ كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئاسايشى سعووديه له پێشينهى كاره‌كانى ئه‌مريكايه. ئێران ره‌وشى ناوچه‌كه‌ى هه‌راسان كردووه. حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن پڕ چه‌ك ده‌كات. پشتيوانى له رژێمى بكوژێكى وه‌ك ئه‌سه‌د له سووريا ده‌كات. تێوه‌گلاوه له هێرشه ئه‌ليكترۆنييه‌كان".
ئه‌وه‌شى گوت: "رێككه‌وتنى ناووكى له ئێستادا به‌س نييه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئێران و هێنانه‌دى هاوسه‌نگى. ئێران زۆر خراپتر له سه‌رده‌مى پێش واژوو كردنى رێككه‌وتنه‌كه ره‌فتار ده‌كات".
سه‌باره‌ت به ناكۆكى نێوان وڵاتانى كهنداويش, (پۆمپيۆ) گوتى: "يه‌كێتى كه‌نداو پێويستييهكه و پێويستمان به هێنانه‌دى ئه‌و يه‌كێتييه هه‌يه".
سه‌رچاوه: العربيه
ئ.ر