تره‌مپ و نه‌تانیاهو باسی مه‌ترسییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن
مایك پۆمپیۆ: ئه‌مریكا پاڵپشتی ئیسرائیل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر له جاران رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه 30/4/2018 به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل قسه‌یان كردووه‌و باسی ئێرانیشیان كردووه.
كۆشكی سپی ده‌ڵێت، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نه‌تانیاهو پرسی ئێران و تێكدانی سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌گه‌ڵ تره‌مپ وروژاندووه.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌تانیاهو و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه كه ئێستا به گه‌شتێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌ركی پاش ده‌ستبه‌كاربوونی له ناوچه‌كه‌دا.
پۆمپیۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهو گووتی: "چالاكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا بووه‌ته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵپشتی ئیسرائیل ده‌كات تا به‌هێزتر له جاران رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی گووت "واشنتن پاڵپشتی هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانیشی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سزا و كۆتوبه‌ندی زیاتر به‌سه‌ر كه‌سه‌كان و ئه‌و كیانانهدا بسه‌پێنێت كه په‌یوه‌ندارن به پرۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه.