پڕۆژەی چاكسازی بێ چارەنووس دەمێنێتەوە
"مانگانه زیاتر له 100 ملیار دینار به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات"
K24 - سلێمانی
به وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی گفتوگۆ و په‌سند نه‌كردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی مانگانه زیاتر له 100 ملیار دینار به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، مووچه خۆرانیش چاوهڕوێن به په‌سندكردن و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كۆتایی به سیستمی پاشه‌كه‌وت بهێنرێت و مانگانه له كاتی خۆی، مووچه‌كانیان به ته‌واوی وه‌ربگرن، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییش پێیوایه به‌جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیش چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌ر دروست ده‌بێت.
په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌ركی ده‌ركردنی یاسا و چاودێریكردنی حكوومه‌ته، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پشووه، پڕۆژه یاسای چاكسازیش بێ چاره‌نووس ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرا به پێداچوونه‌وه‌و ده‌نگدان له‌سه‌ری، پرۆژه‌كه كۆتایی به فره مووچه‌یی و خانه‌شینی نا یاسایی و چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی گشتی بێت، ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌ڵێ: به‌هۆی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، مانگانه زیاتر له 100 ملیار دینار به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
شێرکۆ جەودەت، ئەندامى لیژنەى دارایى و کاروبارى ئابوورى و وەبەرهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "حكوومەتی ھەرێم دەتوانێت زۆرینەی بڕیارەكان خۆی بیدات، بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان، بەڵام پڕۆژەی چاكسازی پەكخراوە، كە زیانی زۆر بەر دارایی گشتی كوردستان دەكەوێت، پەلھاوێشتن بەرەو تێكچوونی یەكڕیزی نیشتمانی، بەشی زۆری پەیوەندی بەو نا شەفافییە و مامەڵە نادروستانەیە لە ھەرێمی كوردستان".
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری یاساییش پێوایه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی چاكسازیش په‌سند بكرێت، تا ته‌واو جێبه‌جێكردنی یاساكه سێ مانگی دیكە ده‌خایه‌نێت تا ته‌واوی سێكته‌ره‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، جیا له‌وه‌ی لە بڕین یان خه‌رجكردنی هەندێك دەرماڵەى مووچەخۆران كێشه دروست ده‌بێت.
تەلار لەتیف، ئەندامى لیژنەى کاروبارى یاسایى له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "دوای ئەوەی كە ئەو یاساییە جارێكی دیكە گەڕایەوە نێو ھۆڵی پەرلەمانی كوردستان، بەتایبەتی لەسەر پرسی دەرماڵەكان گرفتی دروستكردووە، چونكە كاتی خوێندنەوە لەسەر ئەو ماددەیە، ئەوە بووە كە دەرماڵە نایاساییەكان دەبڕدرێت، بەڵام ئەوەی ئێستا دەردەكەوێت بڕینی كۆمەڵێك دەرماڵەیە كە لە داھاتوودا گرفت بۆ مووچە خۆران دروست دەكات، ئێمە نامانەوێ ئێستا كە بڕی پاشەكەوت كەمكراوەتەوە، ناكرێ جارێكی دیكە بە بیانووی دەرماڵەكانەوە مووچەكانیان كەم بێتەوە".
هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی كاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكاری له سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا كردووه، به‌ڵام پێشبینیش ده‌كرێت به په‌سندكردنی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مان و جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، مانگانه بڕی 100 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، مووچه‌خۆران له چاوه‌ڕوانی كۆتایی هێنان بن به سیستمی پاشه‌كه‌وت و چاویان له‌وه‌ی بێت ئیتر مانگانه له كاتی خۆی مووچه‌ی ته‌واو وه‌ربگرن.
ھ.م