هه‌سه‌ده ده‌ستپێكى هێرشێكى نوێى بۆ سه‌ر داعش راگه‌ياند و بڕياره له‌گه‌ڵ حه‌شد يه‌كبگرنه‌وه
ده‌ستپێكردنى دوايين قۆناغى "گه‌رده‌لوولى جزيره"ى راگه‌ياند

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له كێڵگه‌ى (تنك)ى خۆرهه‌ڵاتى دێرزوور ئه‌نجاميدا، ده‌ستپێكردنى دوايين قۆناغى "گه‌رده‌لوولى جزيره"ى راگه‌ياند، به ئامانجى كۆتايهێنان به بوونى داعش له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فورات و ده‌وروبه‌رى (دێرزوور) و باشوورى (حه‌سه‌كه).
ئه‌م راگه‌ياندنه سه‌ربازييه دواى ئه‌وه دێت به هۆى هێرشى سوپاى توركياوه بۆ سه‌ر (عه‌فرين)، هه‌سه‌ده، نيمچه ئاگربه‌ستێكى رانهگهيهندراوى له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو و هه‌ردوولا ديله‌كانيان نێوانيان ئاڵوگۆڕ كرد و رێگه‌ى بازرگانيان له نێوان يه‌كدا كردبوويه‌وه.
داعش هێشتا زاڵه به‌سه‌ر شارهدێيهكانى خۆرهه‌ڵاتى (دێر زوور) و ناوچه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى (حه‌سه‌كه) و به‌شێكى فراوانى ناوچه بيابانييه‌كانى هاوسنوورى عێراق.
ئه‌و شه‌ڕه‌ى چاوه‌ڕوانكراوه، به پشتيوانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها يه‌كه‌كانى تۆپخانه‌ى سه‌ر به سوپاى فه‌ره‌نسا له سووريا به‌شدارى له شه‌ڕه‌كاندا ده‌كه‌ن.
له‌ناو خاكى عێراقيشدا، ميليشياكانى (حه‌شدى شه‌عبى) هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه چهكداريانهى داعش ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و سووريا ماونه‌ته‌وه.
له دێرزوور، چالاكى ميديايى، (ئيبراهيم خه‌ليل) رايگه‌ياند، تۆپخانه‌ى سوپاى فه‌ره‌نسا پێداويستى سه‌ربازى پێگه‌يشتووه بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان.
روونيشيكرده‌وه، هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا ئێستا له كێڵگه‌ى نه‌وتى (عومه‌ر)ى خۆرهه‌ڵاتى دێرزوور نيشته‌جێ بوونه، كه گه‌وره‌ترين بنكه‌ى سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكايه له سنوورى پارێزگاكه.
روونيشيكرده‌وه، له ديوى عێراقه‌وه، شه‌وى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى تۆپبارانى داعشيان له باشوورى حه‌سه‌كه و ناوچه بيابانييه‌كانى هاوسنوورى عێراق كردووه.
ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش له ئارادايه هێزى ئاسمانى به تايبه‌تى هێليكۆپته‌رى ئه‌پاچى ئه‌مه‌ريكى به‌شدارى له شه‌ڕه‌كاندا بكه‌ن.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا. بهرهيهكيان به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتى دێرزوور ده‌چن و دووه‌ميان به‌ره‌و باشوورى خۆرهه‌ڵاتى حه‌سه‌كه و ده‌يانه‌وێت له كێڵگه‌ى (تنك)ى نهوتييهوه به‌ره‌و ناوچه‌كانى هاوسنوورى عێراق، پێشڕه‌وى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى يه‌ك بگرنه‌وه.
ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش كراوون به دوو به‌ش. ئه‌مه‌ش هێزى زۆرتر ده‌به‌خشێت به هێزه‌كانى هه‌سه‌ده.
سه‌رچاوه: المدن
ئ.ر