ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات
تاران: راوێژكارانمان كراونه‌ته ئامانج و تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تاران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له بۆردومانێكی ته‌لئه‌ڤیڤ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تی فۆر T4 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئێرانی كوژران.
عه‌لائه‌دین بروجه‌ردی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئێران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر راوێژكاران له سووریا، مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان پێ ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێران و رووسیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌ماهه‌نگی سیاسی و سه‌ربازییان هه‌یه، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ش وایكردووه تیرۆریستان شكست بهێنن، پێشوازیش له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا به رێگه چاره‌ی سیاسییانه".
ئه‌و لێدوانه‌ی برۆجه‌ردی دوای چه‌ند رۆژێك دێت له بۆردومانكردنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریا، له حه‌ما و حه‌له‌ب، هه‌رچه‌نده دوای بۆردومانه‌كه كه‌س به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتییان كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل گورزه‌كه‌ی وه‌شاندووه و فڕۆكه‌ی ئێف 15ی به‌كارهێناوه.
ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێن بی سی نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری سێ به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل داوای پاڵپشتی و هاوكاری ئه‌مه‌ریكای كردووه بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی زیاتر به‌رامبه‌ر به ئێران له سووریا.
ئه‌و به‌رپرسانه روونیشیان كردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان و پێگه‌كانی ئێران له شاری حه‌مای رۆژئاوای سووریا، كه 24 چه‌كداری ئێرانی كوشتووه، یه‌كێكه له ئاماژه روونه‌كان بۆ ده‌ركه‌وتنی نیازی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گورزانه.
ا. م