تره‌مپ گۆڕینی "رژێمی ئێرانی" كردووه‌ته كاری له پێشینه
تاكه رێگه‌یه بۆ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 - هه‌ولێر:
رۆدۆلف جولیانی، پارێزه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپ، خواستی گۆڕینی رژێمی ئێرانی هه‌یه و كردوویه‌ته كاری له پێشینه و ئاماده‌كاری بۆ چوونه ده‌ره‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "پۆلیتیكۆ" له زاری جولیانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه له كۆنگره‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی داوای به‌هێزكردنی دیموكراتی كردووه له ئێران و گوتوویه‌تی: "تره‌مپ هاوشێوه‌ی هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ی لێره ئاماده‌ن گرنگی به گۆڕینی رژێمی ئێران ده‌دات".
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌و پارێزه‌ره كه پێشتر شاره‌داری نیویۆرك بووه، ده‌شڵێت: "گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له كۆماری ئیسلامی تاكه رێگه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و پرسه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل گرنگتره".
دۆناڵد تره‌مپ، له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه هاوكاری گه‌لی ئێران بكات، "ئه‌گه‌ر كاتی گونجاوی خۆی بێت".
پێشتریش تره‌مپ له ژێر گوشاری ئیسرائیل و راستڕه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، چه‌ند جارێك نیگه‌رانی خۆی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان وڵاتانی 5+1 و ئێران ده‌ربڕی و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی كردووه.
هه‌رچه‌نده مۆركردنی رێككه‌وتنه‌كه زۆری خایاند و درێژه‌ی كێشا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تره‌مپ رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر تا 12ی ئایار/ مایۆ ئه‌و "هه‌ڵانه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه كراون" چاك نه‌كرێنه‌وه، ده‌كشێته‌وه.
ا. م