ئه‌ردۆغان: كرده‌ى سه‌ربازى نوێ له عێراق و سووريا ئه‌نجام ده‌ده‌ين
سوپاى توركيا ئاماده‌يه كرده‌ى سه‌ربازى نوێ له ناوچه هاوسنوورييه‌كانى ئه‌نجام بدات.

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)، رايگه‌ياند، سوپاى توركيا ئاماده‌يه كرده‌ى سه‌ربازى نوێ له ناوچه هاوسنوورييه‌كانى ئه‌نجام بدات.
له ميانى ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى حزبه‌كه‌ى، سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)، له ئه‌سته‌نبوڵ گوتى: "ئه‌نقه‌ره ته‌نيا به به‌رته‌نگكردنه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر تيرۆريستان ناوه‌ستێت، مادام هێشتا له ژياندا ماوون، به تايبه‌تى له عێراق و سووريا".
گوتيشى: "ئه‌نقه‌ره سه‌ركه‌وت له رێگرتن له درووستبوونى رێڕه‌وێكى تيرۆريستى له ناوچه سنوورييه‌كانى باشوورى توركيا".
ئه‌وه‌شى گوت: "سوپاى توركيا و ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتوون بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌شداريان كرد، ئاماده‌ن ئه‌ركى نوێ راپه‌ڕێنن".
پێشتر ئه‌ردۆغان باسى له‌وه كردبوو، "توركيا ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا دژى چه‌كداره كورده‌كان له باكوورى عێراق ئه‌نجام ده‌دات".
له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، (مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ) رايگه‌ياندبوو، "هێرشى سه‌ربازى توركيا و عێراق بۆ سه‌ر تيرۆريستان له باكوورى عێراق، هێشتا به‌شێكه له كارنامه‌ى دانووستانى نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا".
سوپاى توركيا له (20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018) هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكرد و له (19ى ئازار/ مارسى 2018) توانى ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا.
بڕياره له (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له توركيا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، ئه‌نادۆڵ
ئ.ر