ئیسرائیل هێزه‌كانی له دژی ئێران خسته ئاماده‌باشییه‌وه
تاران سووره له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ئێرانیان له بنكه‌ی ئاسمانی "T4" له‌ناو خاكی سووریا كرده ئامانج
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، سوپای ئه‌و وڵاته باری له‌ناكاوی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند و ته‌واوی هێزه‌كانی بانگ كردووه، بۆئه‌وه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی مووشه‌كی پێشبینیكراوی ئێران بخاته ئاماده‌باشییه‌وه.
سایتی "0404"ی هه‌واڵی له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی ئیسرائیل گواستییه‌وه، ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئیسرائیل به‌ڕێوه چوو و، تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك زانیاری كرایه‌وه، كه ئێران له‌ڕێگه‌ی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌كات، كه له سووریا جێگیر بوونه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له ناو خاكی سووریاوه وڵاته‌كه‌یان بكاته ئامانج و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ئامانجه‌ی ئێران پلانی بۆ داده‌ڕێژێت ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ربازییه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی "هائارتس" بڵاویكردۆته‌وه، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ئێران ئاماده‌كاری بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانی به‌ره‌و باكووری ئیسرائیل كردووه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاران سووره له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی دامه‌زراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان له بنكه‌ی ئاسمانی "T4" له‌ناو خاكی سووریا كرده ئامانج و، به‌و هۆیه‌وه 7 پاسداری ئێرانی كوژران.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، به‌رپرسیارێتی پلاندانانی هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل له ئه‌ستۆی "فه‌یله‌قی قودس"ـی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه به سه‌ركردایه‌تی قاسم سولێمانی. زانیارییه‌كانی ئیسرائیلیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ژمارێكی كراوه دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه دووچاری گێژه‌ڵۆكێكی سه‌ربازی گه‌وره بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ری ئاراسته‌كردنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی مووشه‌ك بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان له باشووری وڵاته‌كه‌یان.
رۆژنامه‌ی "هائارتس" نووسیویه‌تی، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا، گفتوگۆی نێوان به‌رپرسانی دامه‌زراوه ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی له‌سه‌رانسه‌ری ئیسرائیل گه‌رم بووه.
راپۆرته میدیاییه‌كانی ئیسرائیلیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ركرده‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا شیعه‌كانی دیكه له سووریا كه له‌لایه‌ن تارانه‌وه پشتگیری دارایی ده‌كرێن، به‌شداری له ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی بچووككراوه‌ی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 4 كاتژمێری ئه‌نجامدا و، پلانی پێشوه‌خته‌ی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌و هێرشه داڕشت و، تاوتوێی گرژییه‌كانی باكووری ئیسرائیل و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێرانیان كرد.
H.B