ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی مه‌دریدی سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوانی كلاسیكۆ ده‌ستنیشان كرد
پێیوایه ناوبژیوان زوڵمی له بارسێلۆناش كردووه
پسپۆڕێكی تایبه‌ت به ناوبژیوانان له رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، شرۆڤه‌ی رووداوه‌كانی كلاسیكۆی شه‌وی رابردووی كرد و سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی مه‌دریدی له چاپی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هێرناندێزی ناوبژیوانی كلاسیكۆ لێدانێكی سزای دروستی بۆ مارسێلۆ هه‌ژمار نه‌كردووه.
ده‌شڵێت: گاریس به‌یل شایسته‌ی كارتی سوور بووه و كارته سووره‌كه‌ی سێرجی رۆبێرتۆ زیاده‌ڕووی تێدا كراوه و ده‌كرا كارتی سووری نه‌درێت.
ناوبژیوانه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه گۆڵێكی دروستی لویس سوارێز ره‌ت كراوه‌ته‌وه و گۆڵی دووه‌می بارساش له بنه‌ڕه‌تدا نادروست بووه.
كلاسیكۆی شه‌وی رابردوو به‌یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، رووداوه‌كانی ئه‌م یارییه و بڕیاره‌كانی ناوبژیوان توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، به‌تایبه‌تی له تێڕوانینی هانده‌رانی ریال مه‌درید ئه‌م ناوبژیوانه زوڵمێكی گه‌وره‌ی له یانه‌ی شایانه كردووه.