فازڵ میرانی: خه‌ڵك راستییه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌زانن و ناتوانرێت بشاردرێته‌وه
میرانی: پارتی به‌هێزه‌وه به‌شداریی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له گوتارێكدا كه له شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن پێشكه‌شی كرد، تیشكی خسته سه‌ر رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و گووتی: "دیپلۆماسییه‌تی پارتی توانی پیلانه‌كانی ناحه‌زان پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌و له شاری كه‌ركووكیش ده‌توانرا به‌رگریی بكرێت و خه‌ڵكی راستییه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ده‌زانن و ناتوانرێت بشاردرێته‌وه".
ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 فازڵ میرانی گووتی: "كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ مالیكی و عه‌بادی و عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قلییه‌ته‌یه كه هێشتا كورد قبووڵ ناكات. پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌هێزه‌وه به‌شداریی ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر پارتی به‌هێز بێت كوردستانیش به‌هێز ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "پێویسته دوای پێنج رۆژی دیكه كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا بپارێزین، پارتییه‌كان و دۆسته‌كانمان گله‌یی و گازه‌نده‌كانیان به‌لاوه بنێن و به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئێمه‌ی پارتی واین و له ئایینده‌ش واده‌بین و پێویسته له‌ناوخۆماندا غه‌فوور و ره‌حیم بین و به‌رامبه‌ر نه‌یارانی ده‌ره‌وه‌ش به‌ھێزه‌وه رابوه‌ستین".