دوایین زانیاری له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ بڵاو كرایه‌وه‌

له‌ پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه‌

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە هۆی پێکانه‌وه‌ تەنها چەند رۆژێک ناتوانێت یاری بکات.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێگه‌ی ئاس و ماركای ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە گۆڵکاری مێرنگی بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی بووە، تەنها پێویستی بە چەند رۆژێک پشوودان هەیە و دواتریش لەسەر بریاری پزیشک و راهێنەری یانە لەگەڵ هاوڕێیانی دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکاتەوە، ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە کۆ دۆن بە دڵنیاییەوە بەشداری فاینالی چامپیۆنزلیگ دەکات، کە بریاروایە رێکەوتی بیست و شەشی ئەم مانگە لە کییەفی ئۆکرانیا رووبەرووی لیڤەرپول ببنەوە.