له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى لوبناندا حزبوڵڵا و هاوپه‌يمانه‌كانى زۆرينه‌يان به‌ده‌ستهێنا
(سه‌عد حه‌ريرى)، سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان، سێ يه‌كى كورسييه‌كانى په‌رله‌مانى له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجامه نا ره‌سمييه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى لوبنان سه‌ركه‌وتنى حزبوڵڵاى لوبنان و هاوپه‌يمانه سياسييه‌كانى ده‌رده‌خات.
حزبوڵڵاى لوبنان، كه له‌لايه‌ن كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه پشتيوانى لێده‌كرێت و له (2012)ه‌وه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه خراوه‌ته ليستى تيرۆره‌وه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى له نيوه زياترى كورسييه‌كانى په‌رله‌مانيان به‌ده‌ستهێنا.
(سه‌عد حه‌ريرى)، سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان، كه له لايه‌ن وڵاتانى خۆرئاواوه پشتيوانى لێده‌كرێت، سێ يه‌كى كورسييه‌كانى په‌رله‌مانى له‌ده‌ستدا.
(حه‌ريرى) به به‌ده‌ستهێنانى (21) كورسى له كۆى (128) كورسى په‌رله‌مانى لوبنان چانسى ئه‌وه‌ى هه‌يه حكومه‌تى داهاتووى لوبنان پێكبهێنێت.
هه‌روه‌ها حزبى (هێزه لوبنانييه‌كان)ى مه‌سحيى و به‌رهه‌ڵستكارى حزبوڵڵاى لوبنان، (15) كورسى به‌ده‌ستهێناوه.
به گوێره‌ى سيستمى سياسى لوبنان، سه‌رۆك وه‌زيران له سوننه‌كان ده‌بێت. پێشبينى ده‌كرێت حكومه‌تى نوێ، هاوشێوه‌ى حكومه‌تى ماوه ته‌واوبوو بێت و هه‌موو لايه‌نه‌كان تێيدا به‌شدار بن.
(ئه‌ندرۆ تابله‌ر) شاره‌زا له په‌يمانگه‌ى واشنتن ده‌ڵێت: ره‌نگه حه‌ريرى له حكومه‌تى داهاتوودا پێگه‌ى لاوازتر بێت و نه‌توانێت سنوورێك بۆ حزبوڵڵاى لوبنان دابنێت.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، ئه‌وا ره‌خنه‌ى زۆر له‌و هاوكاريكردنه‌ى ئه‌مريكا ده‌گيرێت كه پێشكه‌شى سوپاى لوبنانى ده‌كات.
حزبوڵڵاى لوبنان و گرووپ و كه‌سايه‌تييه هاوپه‌يمانه‌كانى توانيويانه (67) كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن. وه‌ك ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌كه.
كورسييه‌كانى په‌رله‌مانى لوبنان له‌سه‌ر بنه‌ماى تائيفى دابه‌ش كراوون و حزبوڵڵا به ته‌نيا (13) كورسى به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌و گرووپ و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه‌ش حزبوڵڵا پشتيوانى كردوون سه‌ركه‌وتنى به‌رچاويان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و لايه‌نه سونيانه‌ى حزبوڵڵا پشتيوانيان لێده‌كات، له به‌يروت و ته‌رابلوس و صه‌يدا، كه ناوه‌ندى هه‌ژموونى ره‌وتى (موسته‌قبه‌ل)ى (سه‌عد حه‌ريرى) بوون، ده‌نگى زۆريان به‌ده‌ستهێناوه و ميدياكانى سه‌ر به حزبوڵڵاش ده‌ڵێن: ئه‌و ئه‌نجامه زله‌يه‌كه به‌ر حه‌ريرى كه‌وتووه.
له هاوپه‌يمانه سه‌ره‌كييه‌كانى حزبوڵڵا، بزووتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌لى شيعه‌يه به سه‌رۆكايه‌تى (نبيه برى) سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ره‌وتى (نيشتيمانى) به سه‌رۆكايه‌تى (ميشێل عۆن)، كه بڕواى وايه چه‌ك و جبه‌خانه‌ى حزبوڵڵا گرنگه بۆ پاراستنى لوبنان و به‌رگريكردن له سه‌روه‌رييه‌كه‌ى.
هه‌ريه‌ك له حزبوڵڵا و هاوپه‌يمانه‌كانى نه‌يانتوانيوه سێ له چوارى كورسييه‌كانى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بڕيارى گه‌وره‌ى وه‌ك هه‌مواركردنى ده‌ستوورى وڵات ده‌ربكه‌ن.
رێژه‌ى به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى ده‌نگدان (%49.2) بووه.
له (2009)دا حزبه‌كه‌ى (سه‌عد حه‌ريرى) نه‌يارى حزبوڵڵا به پشتيوانى سعووديه توانى بووى زۆرينه‌ى په‌رله‌مانى بێت، ئه‌و كات (33) كورسى به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام ئه‌مجاره يه‌ك له سێى كورسييه‌كانى كه‌ميكردووه. ئه‌مه‌ش به هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌يمانى (14ى ئازار) و سه‌رقاڵبوونى سعووديه به شه‌ڕى يه‌مه‌نه‌وه و فه‌رامۆشكردنى لوبنان.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ڕ