عێراق شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئێستا له گوندی حه‌جینی سه‌ر به پارێزگای دێرزووره كه ده‌كه‌وێته دووری 18 میل له سنووری عێراق
K24-هه‌ولێر:
ده‌زگای ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش و هاوكات كه‌سی یه‌كه‌می داواكراوی جیهانی كه تائێستا له‌ژیان ماوه، له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری سووریایه له‌نزیك سنووری عێراق.
ئه‌بوعه‌لی به‌سری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی هه‌واڵگه‌ری و نه‌هیشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق, له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی دوا زانیارییه‌كانمان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئێستا له گوندی حه‌جینی سه‌ر به پارێزگای دێرزووره، كه ده‌كه‌وێته دووری 18 میل له سنووری عێراق".
به‌سری روونیكرده‌وه، "به‌ر له چه‌ند رۆژێكی كه‌م هه‌واڵگه‌ری عێراق زانیاری له‌باره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی به‌غدادی ده‌ستكه‌وتووه" و گوتیشی، بڕیاره به سوودوه‌رگرتن له‌و زانیارییانه, له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رووسی، سووری و ئێرانی چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی له‌ناو خاكی سووریا ئه‌نجام بده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌حیا ره‌سول، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق جه‌ختی كرده‌وه، له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 25 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاریكراوه كه بتوانێت ئاسانكاری بكات بۆ ده‌ستگیركردنی به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش هێشتا هه‌وڵ ده‌دات له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات له سنووری نێوان عێراق و سووریا له ژیان به‌رده‌وام بێت، گوتیشی: ده‌كرێت به‌غدادی شوێنێكی دیكه‌ی مانه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی شه‌دادی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌ش هه‌بێت و روونیكرده‌وه، "كارێكی سه‌خت نییه بۆ به‌غدادی كه خۆی له بیابانه‌كانی سووریا بشارێته‌وه".
H.B