شانه‌یه‌كی هه‌واڵگری شوێنی به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات
خه‌لیفه‌كه‌ی داعش، به‌بێ هیچ پاسه‌وانێك ده‌سووڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی "هه‌ڵۆی هه‌واڵگری عێراق" شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، "خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش" ده‌ستنیشان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش به‌غدادی زیندووه و له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان سووريا و عێراقه.
ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شانه هه‌واڵگرییه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، به گوێری نوێترین ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ته و پشتیان پێ به‌ستووه، به‌غدادی له شارۆچكه‌ی "حه‌جین"ی دێره‌زووری سووریایه، كه 18 كیلۆمه‌تر له سنووری عێراقه‌وه دووره.
ئه‌بوعه‌لی راشگه‌یاندووه، ئه‌و زانیارییه چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵگری عێراق ده‌ستیكه‌وتووه و دووپاتیشی كرده‌وه، ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی چه‌ند گورزێكی ئاسمانین بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رووسیا، سووریا و ئێران.
به گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رایگه‌یاندووه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، كه 25 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سه وه‌ك خه‌ڵات دیاریكراوه شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، هه‌وڵده‌دات به زیندوویی له‌و ناوچه سنوورییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات بمێنێته‌وه، هه‌ندێكجار پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له ناوچه‌ی شه‌دادی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا) بمێنێته‌وه.
عه‌مید یه‌حیا ده‌شڵێت: "كارێكی سه‌خت نییه خۆی له بیابانه‌كانی سووریا بشارێته‌وه".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هاشم هاشمی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی عێراقی و توێژه‌ری بواری تیرۆر و توندڕه‌وی، كه وه‌ك راوێژكاری حكوومه‌ت كارده‌كات، رایگه‌یاند، پێشتر شوێنی به‌غدادی به شێوه‌یه‌كی ورد له ساڵی 2017 ده‌ستنیشان كراوه كاتێك له پارێزگای نه‌ینه‌وا و نزیك شاری مووسڵ بینرا و سه‌رقاڵی جێهێشتنی شاره‌كه بوو.
هاشمى روونيشی ده‌كاته‌وه، چاوی به ژماره‌یه‌ك كه‌س كه‌وتووه كه به‌غدادی و یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌ناسن و رایانگه‌یاندووه، خه‌لیفه‌كه‌ی داعش، به‌بێ هیچ پاسه‌وانێك ده‌سووڕێته‌وه و هیچ كاروانێكی ئۆتۆمبێلی له‌گه‌ڵدا نییه، جگه له زاواكه‌ی و كه‌سێكی دیكه كه شۆفێره.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، له ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی 2017 رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌و زانیارییانه ده‌كات كه دواى بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته له نزیك ره‌ققه، له باره‌ی كوژرانی به‌غدادی بڵاوكراوه‌ته‌وه, به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت خه‌لیفه‌كه‌ی داعش نه‌كوژراوه، به‌ڵكو بریندار بووه.
ئیبراهیم عه‌واد به‌دری سامه‌رائی، بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌ممووزی 2014، له مزگه‌وتی نووری شاری مووسڵ، خۆی وه‌ك ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ناساند و خه‌لافه‌تی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام"ی راگه‌یاند و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند.
ا. م