زیزۆ له باره‌ی یارییه‌كه سبه‌ی چی گووت؟
زیزۆ چاره‌نووسی كریستیانۆی یه‌كلایی كرده‌وه و باسی مێسی و محه‌مه‌د سه‌ڵاحیشی كرد
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا پرێس كۆنفرانسێكی ئه‌نجام دا، به‌ڵام زۆربه‌ی پرسیاره‌كان تایبه‌ت به فایناڵی چامپیۆنزلیگ بوو.
میدیاكان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا یارییه‌كه‌ی ریال مه‌دریدیان به‌رامبه‌ر سڤێییا په‌راوێز خستبوو، زیاتر پرسیاره‌كانیان له باره‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ بوو كه زیزۆ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامه‌كانی خسته‌ڕوو.
"سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدانی یاریی فایناڵ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ئاماده‌ن، رۆناڵدۆ و كارفاخال و ئیسكۆ به‌ر له‌و یارییه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، رۆناڵدۆ كه‌مێك دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام له سه‌دا 150 بۆ یاری فایناڵ ئاماده ده‌بێت.
"له باره‌ی كلاسیكۆی رابردوو نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه چی له نێوان مێسی و ناوبژیوان روویدا، ئه‌و یارییه كۆمه‌ڵێك رووداوی تێدابوو، هه‌ڵه‌كه‌ی سوارێز له نیوه‌ی دووه‌م پێموایه ناوبژیوان نه‌یبینی ئه‌وه هه‌موو شتێكه."
لیڤه‌رپوول تیپێكی به‌هێز و ئه‌ستێره‌ی به‌هره‌مه‌ندی تێدایه، محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌رزێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌ڕێ ده‌كات، به‌ڵام نازانم خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ده‌باته‌وه یان نا، ململانێی كۆتایی له‌نێوان كریستیانۆ و سه‌ڵاح نییه، به‌ڵكو له نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپووله.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له گه‌ڕی 34ـی لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:30 ببێته میوانی سێڤییا، پاشان له 26ـی ئه‌م مانگه بۆ ئه‌نجامدانی فایناڵی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول رووده‌كاته یاریگه‌ی كێیڤ له ئۆكرانیا.