ده‌قی ئه‌و قسانه بڵاو كرایه‌وه كه پیكێ له كلاسیكۆ به كاسێمیرۆی گوتووه
ماركا: پیكێ له كلاسیكۆ هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌رینه‌گرت
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ده‌قی ئه‌و گفتووگۆیه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له كلاسیكۆ له نێوان جیرارد پیكێ و كاسێمیرۆ روویدا و سه‌رنجی میدیاكانی به‌خۆیه‌وه راكێشا.
دیمه‌نی نێوان و جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا و كاسێمیرۆی یاریزانی ریال مه‌درید له كلاسیكۆ مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پیكێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه یاریزانانی ریال مه‌درید تووشی هه‌ڵچوون و توڕه‌كردن بكات.
ماركا نووسیویه‌تی: پیكێ خۆی له كاسێمیرۆ نزیك كردۆته‌وه و پێی گوتووه به‌رده‌وامبه له هه‌ڵه و توندوتیژییهكهت، چونكه دڵنیابه ناوبژیوان كارتی زه‌ردت پێ نادات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، دوای ده‌ركرانی سێرجی رۆبێرتۆی به‌رگریكاری بارسێلۆنا به‌هۆی كارتی سوور، پیكێ ویستوویه‌تی یاریزانێكی ریال مه‌درید تووشی هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون بكات.
كلاسیكۆی ئه‌مجاره له كامپ نوو به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، له‌م كلاسیكۆیه زۆرترین رووداوی لێكهوتهوه و زۆرترین ره‌خنه ئاراسته‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه كرا.