مۆرینهۆ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مۆندیالی رووسیا ناوده‌بات
مۆرینهۆ پێشبینی خۆی بۆ مێسی و كریستیانۆ له مۆندیال ده‌رده‌بڕێت
خۆزێ مۆرینهۆ پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌هۆی بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌توانێت ناسناوی مۆندیالی 2018ـی رووسیا به‌ده‌ست بهێنێت.
مۆرینهۆ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا كه له میدیاكانی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌شداریكردنی لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له مۆندیالی داهاتوو به واتای ئه‌وه دێت كه ئارجێنتین و پورتوگال بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌ربژێری سه‌ره‌كین.
مۆرینهۆ گوتیشی: پورتوگال به‌بێ كریستیانۆ زه‌حمه‌ته بتوانێت ببێته پاڵه‌وان، به‌ڵام به هه‌بوونی كریستیانۆ هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، هه‌روه‌ك چۆن تانگۆ به‌بێ مێسی ناتوانێت ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی مۆندیال بكات، به‌ڵام بوونی مێسی هه‌موو شتێك ئاسان ده‌كات.
مۆرینهۆ له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئیسپانیا باشترین هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ورووپایه و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 2018ـی رووسیا.