"ئه‌مه‌ریكا له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كشێته‌وه"
تره‌مپ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانی راگه‌یاند كه بریتییه له كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی واشنتۆن له‌و رێككه‌وتنه و بڕیاریشیدا، ته‌واوی سزا ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد، "دۆناڵد تره‌مپ، ئیمانوێڵ ماكرۆی هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی له كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، چه‌ندین جار به‌رپرسانی باڵای ئێران هۆشداری داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ده‌بێت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و بڕیاره بگرێت كه له‌مباره‌یه‌وه ده‌دات.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی جه‌ختی كرده‌وه، كۆماری ئیسلامی هیچ داواكارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه قبووڵ ناكات، كه له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهانی واژووی كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، كه نه‌یویست ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا كه رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رازی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام پێویسته له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و وڵاتانه باش بزانن، كه ئێران هیچ داواكارییه‌كی دیكه قبووڵ ناكات، كه له دیباجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا نه‌هاتبێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته تره‌مپ باش بزانێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی شكستی هێنا، هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌ك له ئه‌ستۆی ئه‌وه و ده‌بێت به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان بگرێت"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوون به رێككاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
H.B