ڤاڵڤێردی له پێناو گریزمان 8 یاریزان ده‌كاته قوربانی
ڤاڵڤێردی به راوێژ له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆ له‌سه‌ر فرۆشتنی 8 یاریزان رێككه‌وتوون
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو ئانتوان گریزمان بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت بایی 100 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ڤاڵڤێردی به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بارسێلۆنا له‌سه‌ر فرۆشتنی 8 یاریزان رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به نرخه‌كه‌ی ئانتوان گریزمانی پێ بكڕن كه پێكهاتوون له (ئالكاسێر، ئالێكس ڤیدال، ئاندرێ گۆمێز، لوكاس دین، دینیس سوارێز، رافینها، دیولۆفیۆ و منیر حه‌دادی).
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: بارسا به پاره‌ی ئه‌م یاریزانانه وه‌رزی داهاتوو راسته‌وخۆ ئانتوان گریزمان له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه بۆ بۆ كامپ نوو ده‌گوازێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكان، په‌یوه‌ندیكردنی گریزمان به بارسێلۆنا ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیكه، چونكه ئه‌و یاریزانه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ ڕه‌ت كردۆته‌وه.
