به فه‌رمی زێدان 9 یاریزانی بۆ یارییه سه‌خته‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی دوورخسته‌وه
یه‌كه‌مجاره له‌م وه‌رزه به‌م پێكهاته یاری ده‌كات
زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر سێڤییا 9 یاریزانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخسته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر لیستێكی 18 یاریزانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه ئهندهلووسیهكه بڵاو كرده‌وه كه له نێویاندا زۆرترین یاریزانی یه‌ده‌گ ده‌بیندرێت، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان یه‌كه‌مجاره بانگهێشت ده‌كرێن.
یاریزانه دووخراوهكان پێكهاتوون له (ناڤاس، ڤاران، مارسێلۆ، كارڤاخاڵ، مۆدریچ، كرووس، ئیسكۆ، كریستیانۆ و گاریس به‌یل).
بڕیاره ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 10:30 له یاریگه‌ی رامۆن سانچێز پێزخوان ببێته میوانی یانه‌ی سێڤییا، له یاری چوون یانه‌ی شایانه به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه هێنا.
.jpg)