كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان لەنێوان ھەور و نیمچە ھەوردەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانبارین ھەیە.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ناجێگیردەبێت و لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك كاتدا باران دەبێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
