سوپای ئیسرائیل گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی سیسته‌می مووشه‌كی ئێران له سووریا بڵاوده‌كاته‌وه
سوپای ئیسرائیل: ئه‌و هێرشه‌یان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی پێگه‌كانی ئیسرائیل كرابوون
K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه و، تێیدا دیمه‌نه‌كانی بۆردومانكردنی سیسته‌مێكی مووشه‌كی نیشان ده‌درێت، كه به‌گوته‌ی سوپای ئیسرائیل، هی هێزه‌كانی ئێرانه له ناو خاكی سووریا.
سوپای ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، له‌و هێرشه موشهكییهدا سیسته‌می "بانتهسیر"ـیان بۆردومان كردووه، ئه‌و هێرشه‌یان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی پێگه‌كانی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆڵان كرابوون، هه‌وره‌ها وه‌ڵامێك بوو بۆ ته‌قه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی رژێمی سووریا له دژی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا سێ كه‌س دیارن، كه له‌لای ره‌وڕه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه وه‌ستاون.
H.B
The IDF struck an SA22 aerial interception system as part of a wide-scale attack against Iranian military sites in Syria pic.twitter.com/dFGXIwMT45
— IDF (@IDFSpokesperson) May 10, 2018