به فيشه‌كى سوپاى ئيسرائيل 41 هاووڵاتى خۆپيشانده‌رى فه‌له‌ستينى كوژران
زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ش بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستين، رايگه‌ياند، ته‌نيا ئه‌مڕۆ (41) هاووڵاتى فه‌له‌ستينى به فيشه‌كى سه‌ربازانى سوپاى ئيسرائيل گيانيان له‌ده‌ستداوه و زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ش بريندار بوون.
ئه‌مڕۆ فه‌له‌ستينييه‌كان خۆپيشاندانى به‌رفراوانيان ئه‌نجامدا و ناڕه‌زايه‌تى خۆيان ده‌ربڕى له دژى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ (قودس/ ئۆرشه‌ليم).
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسايش له كه‌رتى غه‌ززه رايگه‌ياند، چوار كارمه‌ندى ئه‌منى به فيشه‌كى سه‌ربازانى ئيسرائيل كوژراوون.
فه‌له‌ستينييه‌كان له ژێر ناوى "رێپێوانى گه‌وره‌ى گه‌ڕانه‌وه" خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و ئه‌و خۆپيشاندانانهش هاوكاتن له‌گه‌ڵ ساڵيادى دابه‌شكردنى فه‌له‌ستين و راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى ئيسرائيل له فه‌له‌ستين.
بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپيشاندانهكانيش، فڕۆكه‌كانى سوپاى ئيسرائيل ژماره‌يه‌ك ناوچهيان له كه‌رتى غه‌ززه بۆمبا‌باران كرد.
ئه‌و ئامارانه‌ى راگه‌يه‌ندراوون، ئامارى كۆتايى نيين و به هۆى به‌رده‌وامى پێكداهه‌ڵپژان و ته‌قه‌ى هێزه ئيسرائيلييهكانهوه ئه‌گه‌رى زياد بوونى ژماره‌ى قوربانييه فه‌له‌ستينييه‌كان هه‌يه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ


