به‌ فيشه‌كى سوپاى ئيسرائيل 41 هاووڵاتى خۆپيشانده‌رى فه‌له‌ستينى كوژران

زياتر له‌ دوو هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ش بريندار بوون

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستين، رايگه‌ياند، ته‌نيا ئه‌مڕۆ (41) هاووڵاتى فه‌له‌ستينى به‌ فيشه‌كى سه‌ربازانى سوپاى ئيسرائيل گيانيان له‌ده‌ستداوه‌ و زياتر له‌ دوو هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ش بريندار بوون.

ئه‌مڕۆ فه‌له‌ستينييه‌كان خۆپيشاندانى به‌رفراوانيان ئه‌نجامدا و ناڕه‌زايه‌تى خۆيان ده‌ربڕى له‌ دژى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ (قودس/ ئۆرشه‌ليم).

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسايش له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌ رايگه‌ياند، چوار كارمه‌ندى ئه‌منى به‌ فيشه‌كى سه‌ربازانى ئيسرائيل كوژراوون.

فه‌له‌ستينييه‌كان له‌ ژێر ناوى "رێپێوانى گه‌وره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌" خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و ئه‌و خۆپيشاندانانه‌ش هاوكاتن له‌گه‌ڵ ساڵيادى دابه‌شكردنى فه‌له‌ستين و راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى ئيسرائيل له‌ فه‌له‌ستين.

بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپيشاندانه‌كانيش، فڕۆكه‌كانى سوپاى ئيسرائيل ژماره‌يه‌ك ناوچه‌يان له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌ بۆمباباران كرد.

ئه‌و ئامارانه‌ى راگه‌يه‌ندراوون،  ئامارى كۆتايى نيين و به‌ هۆى به‌رده‌وامى پێكداهه‌ڵپژان و ته‌قه‌ى هێزه‌ ئيسرائيلييه‌كانه‌وه‌ ئه‌گه‌رى زياد بوونى ژماره‌ى قوربانييه‌ فه‌له‌ستينييه‌كان هه‌يه‌.

سه‌رچاوه‌: رووسياليه‌وم

ئ.ڕ 

ئه‌م هاووڵاتييه‌ پێشتر به‌ هۆى بريندار بوونييه‌وه‌ قاچى له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌ خۆپيشانداندا فيشه‌كى به‌ركه‌وت و گيانى له‌ده‌ستدا
ئه‌م هاووڵاتييه‌ پێشتر به‌ هۆى بريندار بوونييه‌وه‌ قاچى له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌ خۆپيشانداندا فيشه‌كى به‌ركه‌وت و گيانى له‌ده‌ستدا
ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتييه‌ خاوه‌ن پێداويستييه‌ تايبه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ به‌ فيشه‌كى سوپاى ئيسرائيل گيانى له‌ده‌ستدا
ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتييه‌ خاوه‌ن پێداويستييه‌ تايبه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ به‌ فيشه‌كى سوپاى ئيسرائيل گيانى له‌ده‌ستدا