سێ وڵاتى عه‌ره‌بى داواى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له ئه‌نجام بدات
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رانى فه‌له‌ستين و كوه‌يت و سعووديه داوايان كرد، بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى فه‌له‌ستين، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له ئه‌نجام بدات.
رياز مه‌نسوور، نوێنه‌رى فه‌له‌ستين له ئه‌نجوومه‌نى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان داواى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتوودا بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته‌كانى ره‌وشى فه‌له‌ستين كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ دژى بڕيارى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا، فه‌له‌ستينييه‌كان له كه‌رتى غه‌ززه مانگرتنى سهرتاسهرييان راگه‌ياند.
هاوكات له ئاكامى پێكداهه‌ڵپژانى خۆپيشانده‌رانى فه‌له‌ستينى و سوپاى ئيسرائيلدا (41) هاووڵاتى به فيشه‌كى سوپاى ئيسرائيل گيانيان له‌ده‌ستدا و زياتر له (2) هه‌زار هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.