نه‌وت گه‌يشته به‌رزترين نرخ
نرخى به‌رميلێك نه‌وت گه‌يشته نزيكه‌ى (80) دۆلار
K24 – هه‌ولێر:
له (2014)ه‌وه نرخى نه‌وت نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌و نرخه‌ى ئه‌مڕۆ پێى گه‌يشت و به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كان له بۆرسه جيهانييه‌كاندا ئه‌مڕۆ نرخى به‌رميلێك نه‌وت گه‌يشته نزيكه‌ى (80) دۆلار.
ئه‌مڕۆ گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى برنت به (79.40) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك واژوو كران و به‌م نرخه‌ش له سێ ساڵى رابردوودا وێنه‌ى ئه‌و جۆره گرێبه‌ستانه به‌و نرخه تۆمار نه‌كراوون.
نه‌وتى خاوى ئه‌مريكى له خۆرئاواى ته‌كساس به (71.73) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك فرۆشراوه، واته (24 سه‌نت) نرخى هه‌ڵكشاوه و له مانگى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2014ه‌وه ئه‌و نرخه‌ى به خۆيه‌وه نه‌بينيوه.
بانكى (ئه‌ى ئێن زێد) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به هۆى مه‌ترسييه جيۆسياسييه‌كان له پشتيوانيكردنى نرخ و پێشبينى داكشانى ئاستى گه‌نجينه‌كانى ئه‌مريكا، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه نرخى نه‌وت هه‌شتا دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز