ئاماژه مه‌ترسيداره‌كانى ژيانى هاوسه‌ران ئه‌مانه‌ن
تێنه‌گه‌يشتن له سرووشتى راستى ژيانى هاوبه‌ش ره‌نگه كێشه‌كان قوڵبكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كێشه‌كانى ژيانى هاوبه‌ش ره‌نگه له بنه‌ڕه‌تدا ساده بن و په‌له‌كردن له بڕياردان و تێنه‌گه‌يشتن له سرووشتى راستى ژيانى هاوبه‌ش ره‌نگه كێشه‌كان قوڵبكاته‌وه و كاره‌ساتى لێبكه‌وێته‌وه.
ئه‌م نيشانانه له ژيانى هاوبه‌شدا هه‌بوون، ژيان له‌ناو ده‌به‌ن:
*گومانكردن له ته‌ندرووستيى ژيرى:
يه‌كێك له هۆكاره‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى بۆشايى نێوان هاوسه‌ران، گومانكردنى يه‌كێكيانه له درووستى ژيرى و هۆشى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى و تۆمه‌تباركردنى به شتانێك كه روويان نه‌داوه.
*بچووك سه‌يركردنى يه‌كدى:
هه‌ندێك كه‌س خۆيان هه‌ست به كه‌مى ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن به بچووك سه‌يركردنى به‌رامبه‌ره‌كانيان ئه‌و هه‌سته له ده‌روونياندا خامۆش بكه‌ن.
*به‌رده‌وام تۆمه‌تباركردنى له هه‌موو هه‌ڵوێستێكدا:
ناكرێت هه‌رچى روويدا هه‌ڵه‌كه‌ى بخرێته ئه‌ستۆى به‌رامبه‌ر. ئه‌و كاره ده‌بێته هۆى فراوانبوونى ناكۆكييه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى نوێ.
*راكردن:
هه‌ندێك له هاوسه‌ران تواناى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانيان نييه، يان نايانه‌وێت كاتى پێويست بۆ گفتوگۆ له باره‌ى كێشه‌كانيان ته‌رخان بكه‌ن و ناچار ده‌بن رابكه‌ن و ئاماده نيين رووبه‌ڕوو كێشه‌كان تاوتوێ بكه‌ن.
ئه‌م نيشانانه ئاماژه‌ى مه‌ترسيدارن و پێويسته به‌ر له ته‌شه‌نه‌كردنى كێشه‌كان و قووڵبوونه‌وه‌ى زياتريان رێگريان لێ بكرێت و هه‌وڵبدرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى دادگه‌رانه و به له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خێزان چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكرێت.