کریستیانۆ رۆناڵدۆ: دڵنیا نیم وەرزی داهاتوو لە ریال مەدرید دەمێنمەوە یان نا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ: پێویستە ناوی چامپیۆنزلیگ بکرێتە خولی CR7
کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بووە یەکەم یاریزان پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت و بە تۆمارکردنی ١٥ گۆڵیش بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکە پێیوایە پێویستە ناوی چامپیۆنزلیگ بەناوی ئەوەوە بکرێت و دوای یاریی کۆتاییش خۆشییەکانی لە هاندەرانی ریال مەدرید تێکدا کاتێک رەتیکردەوە مانەوەی لە ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو یەکلا بکاتەوە و گوتی لە چەند رۆژی داهاتوو قسە لەبارەی داهاتووی خۆم دەکەم.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری ریال مەدرید
'ناتوانم لەبارەی مانەوەم لە ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو دڵنیاتان بکەمەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا قسەی خۆم دەکەم، من هیچ قسەیەکم لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز نەکردووە، بەڵکو وەکو یاریزانێکی پیشەگەر رێزم بۆی نواندووە، هەموو شتێک بە پارە چارەسەر ناکرێت، من پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ و پێنج خەڵاتی بالۆن دۆرم بەدەستهێناوە و کەسێکی بەخیل نیم، لەوانەیە ئەم کاتە بۆ ئەم قسانەی من گونجاو نەبێت، چونکە من نامەوێت زوومی کامێراکان لەسەر هاوڕێکانم نەمێنێت و بکەونە سەر من، بەڵکو من کەسێکی راستگۆم و زۆر بابەت هەن کە دەمێکە روویان داوە و پێویستە قسەیان لەبارەوە بکەم، بەڵام ئێستا بابەتی هیچ کەسێک گرنگ نییە و کاتی ئاهەنگگێڕانە، کاتێک من پەیوەندیم بە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی پۆرتوگال کرد، ئەوکات من قسەی خۆم لابەرای چارەنووسم لە ریال مەدرید دەکەم، یاریکردنم لە ریال مەدرید شتێکی زۆر جوان بوو، من نامەوێت خۆشییەکانی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لە هاوڕێکانم تێکبدەم، بەڵام هەندێک شتیشم لە ناوەوە هەبوو پێویست بوو دەریان ببڕم، من لە چەند رۆژی داهاتوو وەڵامی ئەو هاندەرانە دەدەمەوە کە هەمیشە پاڵپشتم بوون، ئێستا کاتی ئاهەنگ و خۆشییە و کاتی قسەکردن نییە.
گرنگ نییە گۆڵەکەی من بەرامبەر یۆڤێنتۆس جوانترە یان گۆڵەکەی ئەمشەوی بەیل، گرنگ ئەوەیە بردمانەوە و شایستەی ئەم بردنەوەیەش بووین، لە کۆتاییدا هەر من خاوەنی ریکۆردی زۆرترین گۆڵ و نازناوم لە مێژووی چامپیۆنزلیگ، بۆیە پێویستە نقاوی خولەکە بکەنە خولی CR7'.