باوكى هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكارى ناسراوى كوردستان24 حه‌ميد بانه‌يى كۆچى دواييكرد

سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى هاوكارمان ده‌كه‌ين

K24 – هه‌ولێر:

كه‌سايه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى حاجى عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ بانه‌يى، باوكى هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكارى ناسراوى كوردستان24، حه‌ميد بانه‌يى كۆچى دواييكرد.

وه‌ك دامه‌زراوه‌ى (كوردستان24 بۆ توێژينه‌وه‌ و راگه‌ياندن) سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى هاوكارمان حه‌ميد بانه‌يى و كه‌سوكار و هاوڕێ و دۆستانى كۆچكردوو ده‌كه‌ين و هيوادارين ئه‌مه‌ دوا كۆستيان بێت.

حه‌ميد بانه‌يى وه‌ك پێشكه‌شكارێكى ناسراوى كوردستان24 پرۆگرامى (قه‌له‌نده‌رخانه‌) پێشكه‌شده‌كات. 

كۆچكردوو حاجى عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ بانه‌يى
كۆچكردوو حاجى عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ بانه‌يى