له‌فه‌رنسا ئه‌ردوغان به دیكتاتۆر ناوده‌برێت لایه‌نگرانی ئاكپارتیش هێرش و هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن
گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی: لایه‌نگرانی ئه‌ردوغان له‌ناو خاكی فه‌ره‌نسا هێرشی سه‌ر درووشمه‌كانی ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
گۆڤاری "لوبوان"ـی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له دوا ژماره‌یدا له هه‌فته‌ی رابردوو وێنه‌ی ئه‌ردوغان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی "دیكتاتۆر" له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه دانرابوو، رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره‌ی لایه‌نگرانی ئه‌ردوغان بوونه‌ته‌وه.
گۆڤاره‌كه له گوتارێكدا له سایتی ئه‌لیكترۆنی خۆی نووسیویه‌تی: "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێك هه‌ره‌شه و تۆقاندن و سوكایه‌تیپێكردنی دوژمنكارانه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حزبی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا "حزبی ئه‌ردوغان" بووینه‌ته‌وه و، له‌ناو وڵاته‌كه‌مان هێرشی سه‌ر درووشمه‌كانی ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن".
ئه‌م هه‌ره‌شه و گوشارانه‌ش كاردانه‌وه‌ی شه‌قامی فه‌ره‌نسی به‌دوای خۆیدا هێناوه و، له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری "ئیتیان گیرنیل" له وه‌ڵامی پرسیارێكی فرانس پرێسدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه كارێكی ژیرانه نییه، توركه‌كان وا ده‌زانن ئه‌وان ده‌توانن له‌ناو خاكی فه‌ره‌نسا سانسۆرمان به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن".
هه‌ر له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا له گوندێكی سه‌ر به شاری ئه‌ڤینیۆنی باشووری فه‌ره‌نسا، رۆژنامه‌فرۆشێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوانی تورك هه‌ره‌شه‌ی لێكراوه و ناچاركراوه ریكلامی به‌رگی ئه‌و گۆڤاره له دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه، كه وێنه‌ی ئه‌ردوغان و زاراوه‌ی دیكتاتۆری له‌سه‌ر بووه.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ش ئیكزافی ماگنان، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی شاره‌وانی بۆنتی جۆریس ئه‌برار له‌سه‌ر لیستی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی راستڕه‌و رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی تورك كه لایه‌نگری ئه‌ردوغان بوون، هه‌ره‌شه‌یان له رۆژنامه‌فرۆشه‌كه كردووه و ناچاریان كردووه وێنه‌ی ریكلامی به‌رگی ئه‌و گۆڤاره له دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ریكلامی به‌رگی گۆڤاره‌كه لابراوه، شاره‌وانی ئه‌و ناوچه‌یه داوای له كۆمپانیای چاپكردنی ریكلام كردووه دووباره كۆپیه‌كی ریكلامی به‌رگی ئه‌و گۆڤاره چاپ بكاته‌وه و جارێكی دیكه هه‌ڵواسرایه‌وه، دواتریش 20 كه‌سی سه‌ر به ئه‌ردوغان دووباره هێرشیان كردۆته‌وه سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌فرۆشه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
ئه‌و گۆڤاره راشیگه‌یاند، له شاری ڤالانسیش كه ده‌كه‌وێته دووری 100 كیلۆمه‌تر له باكووری شاری ئه‌ڤینۆن، رۆژنامه‌فرۆشێكی دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌ڕێگه‌ی هه‌ره‌شه و فشاری لایه‌نگرانی ئه‌ردوغانه‌وه ناچاركراوه ریكلامی به‌رگی گۆڤاره‌كه له دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
H.B
« Il y avait de plus en plus de monde, de la police et des jeunes qui menaçaient de mettre le feu au kiosque » en raison de la couverture du @LePoint, raconte le kiosquier. Mettre le feu au kiosque... https://t.co/LuU7cflqHO
— Saïd MAHRANE (@smahrane) May 27, 2018