كیم نه‌چووه‌ته سینگاپوور و سێڵفی گرتن له‌گه‌ڵی به‌رناكه‌وێت
هاوشێوه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون رێبواران فریو ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا دیار نییه رۆژی 12/6/2018 كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور بۆ دیداری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌چێته سینگاپوور یان نا، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه 27/5/2018 سێلفی گرتن له‌گه‌ڵی له به‌رده‌م هوتێل ماریلاند بای ساندس به‌رنه‌ده‌كه‌وت تا ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵكه‌كه زانییان ئه‌و قژ ره‌شه كهڵهگهتهی له‌وێ وه‌ستاوه هاوشێوهكهیهتی و كیم جۆنگ ئونی راسته‌قینه نییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ساجار ئهدموت كه له شاری مۆمبای هیندستانه‌وه چووه‌ته سینگاپوور، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كه‌ی كیم گرتووه گوتوویه‌تی: "زۆر له كیم جۆنگ ئون چووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی وێنه سێڵفییهكانم گرت زانیم كیمی راسته‌قینه نییه".

ئه‌و پیاوه ئوسترالییه به ره‌چه‌ڵه‌ك چینییه‌ی لاسایی كیم جۆنگ ئون ده‌كاته‌وه، ناوی "هاوارد ئێكس"ـه و ته‌نها ئاواتی ئه‌وه‌یه لوتكه‌ی نێوان كیم و تره‌مپ سه‌ركه‌وتو بێت و كۆتایی به پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ بهێنێت.
هاوارد ئێكس جارێكی دیكه‌ش به‌ناوی كیم له خولی یارییه ئۆڵۆمپییه‌كانی زستانه له كۆریای باشوور ده‌ركه‌وتبوو، ئه‌وكاته‌ش سه‌رده‌سته‌كانی هانده‌رانی كچانی كۆریای باكووری تووشی شۆك كردبوو و پێیانوابوو كه ئه‌وه كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكیانه گه‌یشتووه‌ته ناو یاریگای هۆكییهكه.
هاوارد ئێكس ده‌ڵێت: "ده‌ركه‌وتنم به شێوه‌ی كیم جۆنگ ئون كه له ساڵی 2011 وه بووه‌ته سێیه‌م سه‌رۆكی كۆریای باكوور بۆ من قازانجێكی زۆری هه‌بووه، له ریكلامی بازرگانی و فیلم به‌شدارییم پێكراوه، به‌تایبه‌تی له هۆنگ كۆنگی شوێنی له دایكبوونم".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ستم كردووه زۆر له كیم ده‌چم یان كیم له من ده‌چێت، بۆیه به‌پێویستم زانیووه ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه‌و له چه‌ند بوارێكدا سوودی لێوه‌ربگرم و پاره‌ی پێ كۆبكه‌مه‌وه".