"حكومهتی نوێی عێراق به دڵی ئێران دهبێت"
ئهو سهركهوتنانهی عهبادی شانازی پێوه دهكات ئێران بۆی بهدیهێناوه
K24 - ههولێر:
یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی بوون بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، هەڵکردنی گڵۆپی سەوزە لە لایەن تارانەوە بۆ ئەو پۆستە. یەکێک لەو کاندیدانەی ئێستای سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کە لەو تاقیکردنەوەیە دەرچووە، حەیدەر عەبادییە.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمۆنیتەر لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە، عەبادی قەرزاری ئێرانە، بەوەی تاران لە ڕێگای حەشدی شهعبی و هێزە چەکدارەکانی نزیک لە خۆی توانی شکست بە ریفراندۆمی کوردستان بهێنێت کە بە بردنەوەیەکی گەورە بۆ عەبادی هەژمار کرا.
لەماوەکانی ڕابردووشدا، حەیدەر عەبادی پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێران هەبووە و دژیان کاری نەکردووە.
جیا لەوەش، حەیدەر عەبادی سێهەم زۆرترین دەنگەکانی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییهكهی عێراق بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا هادی عامری کە تەواو نزیکە لە ئێران دووەم زۆرترین دەنگی هەیە. ئەمەش ڕەنگە عەبادی زیاتر گوێڕایەڵ بکات بە ئێران بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە.
ئەلۆمۆنیتەر لەبارەی ڕۆڵی ئێران لە عێراق ئەوەشی نوسیووە، ئەوەی زیاتر ئێرانی باڵا دەست کردووە لە عێراق و سووریادا، بوونی هێزی چەکداری و هەژموونی سەربازییە. ئەگەرچی پێشتر موقتەدا سەدر ڕایگەیاندبوو کە ئەو دژی دەستێوەردانی ئێران دەوەستێتەوە بەڵام نووسەر و مامۆستای پێشووی زانکۆی تاران. عەلی ماموری، پێی وایە کە سەدر ناتوانێت بەربەرەکانێ لهگهڵ ئێران بکات.
عەلی ماموری دەڵێت:" سەدر هێزێكی چەکداری ئهو تۆی نییە و زۆربەی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش، دڵسۆزی ئێرانن''.
بە ووتەی ماموری، هەڵوێستی میانڕەوی سەدر لە دوای شکاندنی سوپاکەی(سوپای مەهدی) لە ساڵانی 2004 بۆ 2008، ئێران باڵادەست دەکات بەسەر ئەو سیاسیە پۆپۆلیستە شیعییەدا.
بهگوێرهی راپۆرتهكهی ئهامۆنیتهر ئەمانەش وادەکەن کە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق زیاتر بە دڵی ئێران بێت و بەرژەوەندییەکانی تاران لە عێراق لە داهاتوو بپاریزێت.