دهسته ڕاستهكهی كیم دهچێته واشنتن
بۆ یەکەمین جار شاندێکی کۆریای باکوور سەردانی ئەمریکا دەکات
k24 - ههولێر
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 30/5/2018 شاندێکی باڵای کۆریای باکوور، بەمەبەستی زیاتر ئامادەکاریی بۆ کۆبوونوەی نێوان هەردوو سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور، سەردانی ئەمریکا بکەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی یۆنهاپی کۆریای باشوور، شاندەکە لەلایەن کیم یۆنگ چول، بەرێوبەری پێشووی دەزگای سیخووریی کۆریای باکوور، سەرۆكایهتی دەکرێت کە لە ناو کۆریەکان بە "دەستە ڕاستی'' سەرۆکی كیم جۆنگ ئون سهرۆكی كۆریای باكوور ناسراوه.
پێشتریش شاندێکی ئەمریکی بە مەبەستی ئامادەکاریکردن بۆ دیداری نێوان ترەمپ و کیم، سەردانی کۆریای باکوور و سینگاپووریان کردبوو.
پێنج شەمەی رابردوو لە نامەیەکی فەرمیدا، دۆناڵد ترەمپ دیداری خۆی و کیم کە بڕیارە ١٢ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت هەڵوشاندەوە، بەڵام دواتر ترەمپ نەرمی نواند و گووتی: "بەهۆی هەوڵەکانی هەردوولا، ئەنجام دانی ئەو دیدارە مێژووییە نزیکە رووبدات".