محه‌مه‌د سه‌ڵاح هه‌ڕه‌شه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له مۆندیال له‌سه‌ره
پزیشكێكی لیڤه‌رپوول راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كات

محه‌مه‌د سه‌ڵاح هه‌ڕه‌شه‌ی دابڕانی له مۆندیال له‌سه‌ره و یه‌كێك له پزیشكه فیزیاییه‌كانی لیڤه‌رپوول دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌م یاریزانه 3 تا 4 هه‌فته‌ی پێویسته بۆ چاكبوونه‌وه.
هه‌رچه‌نده لیڤه‌رپوول به‌فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام یاریزانه‌كه خۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد ده‌توانێت بۆ مۆندیال ئاماده‌بێت.
رۆبن بۆنس یه‌كێك له چاره‌سه‌ركه‌ره فیزیاییه‌كانی لیڤه‌رپوول ئاشكرای كردووه سه‌ڵاح له نێوان 3 تا 4 هه‌فته‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی چاك ببێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌واده‌یه‌كی زووتر چاك ببێته‌وه، كه ئه‌م یاریزانه میسریه ئێستا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی له ئیسپانیایه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له فایناڵی چامپیۆنزلیگ زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵ سێرخیۆ رامۆس به‌ریه‌ككه‌وتن به‌هۆیه‌وه له خوله‌كی 31ـی گێمی یه‌كه‌م به گریانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
