بانگخوازێكی كوێتی هۆكاری پێكانه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئاشكرا ده‌كات
بیرۆكه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی وه‌رزشه.. چی كردبا تووشی ئه‌و پێكانه نه‌ده‌بوو.. روونكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه
بانگخوازێكی كوێتی، به ناوی "موباره‌ك ئهلبهزالی"، روونكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، یاریزانی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له یاری كۆتایی یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به ریال مه‌دریدی ئیسپانی.
به گوێره‌ی وێبسایتی "عرب پۆست"، ئه‌و بانگخوازه هۆكاری پێكانه‌كه‌ی سه‌ڵاح بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه سزایه‌كی خواییه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر نووسیویه‌تی: "سه‌ڵاح بڕیاریدا له پێناو یانه‌ی لیڤه‌رپوول رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، بۆیه خوا سزای دا".
ئه‌و بانگخوازه كوێتییه بۆ وێبسایته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، خۆی یه‌كێكه له هانده‌رانی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و به شێوازی جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بیركردنه‌وه‌ی رۆژئاواییه‌كانی به‌رامبه‌ر به موسڵمانان گۆڕیوه و روونیشی كرده‌وه، كاتێك هاوڕێكانی سه‌ڵاح ئهلكهوول ده‌خۆنه‌وه، ئه‌و دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و كاره‌ش به كرده‌وه‌یه‌كی "جێگه‌ی رێز" وه‌سف ده‌كات له‌لای موسڵمانان.
ئه‌و بانگخوازه محه‌مه‌د سه‌ڵاح به كه‌سێكی نوێژخوێن وه‌سف ده‌كات، به‌ڵام راشیگه‌یاندووه، ئه‌و یاریزانه هه‌ڵه‌ی كرد كاتێك له پێناو یاریكردن رۆژووه‌كه‌ی شكاند و ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده به رۆژوونهبوون بۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاح پێدراو بوو، چونكه له سه‌فه‌ر بووه له كاتی یارییه‌كه و له ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه كه له پێناو یارییه‌كه به رۆژوو نه‌بووه، نه‌ك له روانگه‌ی پێدانی ئه‌و مافه له ئیسلام بۆ موسڵمانان له كاتی سه‌فه‌ر، نه‌ده‌بوو نیازی خۆی بگۆڕێت".
ئهلبهزالی په‌یامێكیش ئاراسته‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆ پیاوێكی باش و رێزداری، به‌ڵام له‌و پرسه فقهییهدا هه‌ڵه بووی، له پێناو سه‌فه‌ر به رۆژوو نه‌بایه باشتر بوو نه‌ك له پێناو یارییه‌كه".
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی خوولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (چامپیۆنز لیگ) له نێوان یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی یانه ئینگلیزییه تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو و یارییه‌كه‌ی جێهێشت، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی گۆڵێك به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی شاهانه‌كانی ئیسپانیا كۆتایی هات و بۆ جاری 13هههم، توانیان جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.
ا. م