درێژترين گه‌شتى فڕۆكه له جيهاندا ئه‌نجامده‌درێت
نزيكه‌ى (16) هه‌زار و (700) كيلۆمه‌تر رێگه‌ى ئاسمانى به ماوه‌ى (18) كاتژمێر و (45) خولهك ده‌بڕێت
K24 – هه‌ولێر:
هێڵى ئاسمانى سه‌نگاپووره رايگه‌ياند، ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى درێژترين گه‌شتى ئاسمانى له جيهاندا.
گه‌شته‌كه له نێوان سه‌نگاپووره و ويلايه‌تى نيويۆركى ئه‌مريكا ئه‌نجام ده‌درێت.
بڕياره ئه‌و گه‌شته درێژه له سه‌ره‌تاى مانگى (تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018) ئه‌نجامبدرێت.
رۆژنامه‌ى (ده‌يلى مێل)ـى بريتانى بڵاويكرده‌وه، گه‌شته‌كه نزيكه‌ى (16) هه‌زار و (700) كيلۆمه‌تر رێگه‌ى ئاسمانى به ماوه‌ى (18) كاتژمێر و (45) خولهك ده‌بڕێت.
ئه‌و گه‌شته درێژه به فڕۆكه‌ى جۆرى (ئێرباس - A350-900ULR) ئه‌نجامده‌درێت و (67) سه‌رنشين له كه‌سانى بازرگان و خاوه‌ن كار و (94) كه‌سى ديكه له شاره‌زايانى ئابوورى ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌و كۆمپانيا فڕۆكهوانييه پێشتر له نێوان ساڵانى (2004 - 2013) دا گه‌شتى فڕۆكه‌وانى درێژى ئه‌نجامداوه.