لەم دوورگەیە پیاو قەدەغەیە

ده‌بێت ژنان وه‌ك خوشكی یه‌كتری كاته‌كانیان به‌سه‌ر ببه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

لە دوورگەیەکی هەرێمی ڕازبۆرگ کە دەکەوێتە سەر دەریای باڵتیک لە وڵاتی فینلەندا، تەنها ژنان بۆیان هەیە سەردانی بکەن ئەمەش دوای ئەوەی ژنە بازرگانێک ئەو دوورگەیەی کڕیەوە.

کریستینا رۆس، بازرگان و دامەزرێنەی رێکراوی (سوپەرشی) تایبەت بە خانمان، بە بەهای 45 ملیۆن دۆلار دوورگەی بە رووبەری هەشت دۆنم و نیو کڕیوە .

ڕێکخراوەکەی کریستین لە شەش هەزار ئەندام پێکهاتووە و تەنها ئەوان و خانمانی گەشتیار بۆیان هەیە بۆ بەسەربردنی کات سەردانی ئەو دوورگەیە بکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی ئەلیکترۆنی ( بێزنس ئینسایدەر) کریستین پارەیەکی زۆری لەو دوورگەیە خەرج کردوە و ئامانجیشی ئەوەیە: "ژنان بتوانن بە تەنها کاتەکانیان بە وەرزش و یاری و خواردنی تەندروست و تەنهایی وەک خوشک بەسەر ببەن".

دوورگەکە لە مانگی تەمووزەوە بۆ ماوەی  12 هەفتە بەڕووی ژنانی گەشتیاردا دەکرێتەوە و لە چەندین کابینەی گەشتیاری پێکهاتووه‌و له‌ توانایدایه‌ میوانداری شەش هەزار گەشتیار بکات.

Fly Erbil Advertisment