سه‌رۆك بارزانی و كه‌ربولی جه‌خت له‌ پڕەنسیپی شەراكەت و تەوافوق ده‌كه‌نه‌وه‌

سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كوردستان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان، ئەگەر و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ ده‌كه‌ن.

له‌ میانی دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و جەمال كەربولی سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان و شاندێكی یاوەری كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 31/5/2018 به‌ڕێوه‌چووه‌. تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و جەختیش لە پڕەنسیپی شەراكەت و تەوافوق لە پڕۆسەی سیاسیی داهاتووی عێراقدا كراوه‌ته‌وه‌".

لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئیئتیلافی هێزە عێراقییەكان سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كردووه‌ كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەدان هەزار لێقەوماو و ئاوارەی عەرەبیان لە كوردستان پەنا داوە و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەو پرسه‌دا بەرز نرخاندووه‌.

دیداری نێوان سه‌رۆك بارزانی و شاندی ئیئتیلافی هێزه‌ عێراقییه‌كان
دیداری نێوان سه‌رۆك بارزانی و شاندی ئیئتیلافی هێزه‌ عێراقییه‌كان