مارکۆس سێلڤا بەفەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی ئێڤەرتۆن دەگرێتە ئەستۆ

بۆ ماوەی سێ ساڵ راهێنەرایەتی یانەکە دەکات

مارکۆس سێلڤای راهێنەری پۆرتوگالی بەفەرمی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دەگرێتە ئەستۆ.

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بەفەرمی رایگەیاندووە، بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستێکیان لەگەڵ مارکۆس سێلڤای راهێنەری پیشووی واتفۆرد و هەل سیتی واژووکردووە و ئەو راهێنەرە 40 ساڵانە شوێنی سام ئالاردایس دەگرێتەوە، کە ئەم هاوینە وازی لە راهێنەرایەتی ئێڤەرتۆن هێنا.

مارکۆس سیلڤا لە پرێمەرلیگ 13 بردنەوە و 21 دۆڕان و 8 بەرامبەربوونی وەکو راهێنەر تۆمارکردووە.