کاپیلۆ: زیدان ئەم وەرزە نازناوێکی بەدەست نەهێنابا ریال مەدرید دووری دەخستەوە

کاپیلۆ: زیدان بڕیارێکی درووستی دا

فابیۆ کاپیلۆ پێیوایە زیدان بڕیارێکی درووستی داوە وازی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید هێناوە و راهێنەری داهاتووی یانەکەش دەستنیشان دەکات.

فابیۆ کاپیلۆی راهێنەری پێشووی ریال مەدرید لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، زیدان بڕیارێکی درووستی داوە وازی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید هێناوە، چونکە ئەگەر ئەم وەرزە سێیەم نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێنابا فلۆرێنتینۆ پێرێز خۆی دووری دەخستەوە.

کایلۆ کە پێشتر لە وەرزی 2008/2007 سەرەڕای ئەوەی نازناوی لالیگای بۆ ریال مەدرید بەدەستهێنا، بەڵام لەلایەن دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید دوورخرایەوە، پێیوایە هەر کاتێک پێرێز نازناو بەدەست نەهێنێت تاوانەکە دەخاتە ئەستۆی کەسێکی دیکە و زۆربەی جار راهێنەر دوور دەخاتەوە.

راهێنەرە ئیتالییەکە پێشیوایە گوتی باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید کە ئێستا راهێنەری تیپی لوانای یانەکە دەکات و کاپیلۆ پێشیوایە ئەنتۆنیۆ کۆنتی و ماوریزیۆ ساری دوو بەربژێری دیکەن لەوانەیە ریال مەدرید بیریان لێبکاتەوە